دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ڕۆژئاوای عێراق
ئهیلوول 09, 2019 09:11 Asia/Tehran
ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەکشەممە لە شارستانی قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە.
بە پێی ڕپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە تەرمی ١٥ لەشکریی عێراقی تیادایە کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.
بەرلەمەش ھێزەکانی عێراق دەیان گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچانەی وا لەژێر ڕکێقی تاقمی تیرۆرییتی داعش ڕزگار کراون، دۆزیوەتەوە.
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوامبەری ٢٠١٨ ڕایگەیاند، تاقمی تیرۆریستی داعش پتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لەو ناوچانە جۆربەجۆرانەی عێراق کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٧ داگیری کردبوون، دروست کردووە.