ئه‌یلوول 17, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • ڕوودانی چەن تەقینەوە لە پێتەختی ئێراق

ژیدەرە ئاسایشییەکانی ئێراق رایانگەیاند کە چەن تەقینەوەیەک لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەنەشرە؛ ژێدەرە ئاسایشییەکان ڕایانگەیاند؛ ئێوارەی دووشەممە تەقینەوەی بۆمبێکی قەراخ جادەیی لە ناوچەی "الشعب" لە باکووری بەغدا دوو کەسی بریندار کرد.

بە هۆی تەینەوەی دوو بۆمبی دیکە لە ناوچەکانی «الشرطه الرابعه» و «حی الاعلام» لە باشووری بەغدا پێنج کەسی مەدەنی بریندار بوون.

شەممەی هەفتەی ڕابردوویش ژێدەرە ئێراقییەکان رایگەیاند ٥ تەقینەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەغدا ڕووی داوە  و ١١ کەس بریندار بوون.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. 

سەرپەیڤ