عادڵ عەبدولمەهدی: عێڕاق نابێتە هۆکار بۆ زیان کەوتن لە وڵاتانی دراوسێ
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیدار لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بەغدا وتی: وڵاتەکەی نابێتە هۆکار بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی برادەر و دراوسێی.
"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ "یێنس ستۆلتنبرگ" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) پێی داگرت؛ حکومەتی عێراق، سیاسەتێکی هاوسەنگی لەئاراستەی سەقامی عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچە گرتووەتەپێش و بە لەبەرچاو گرتنی قەیرانەکانی ئیستا، بەگوێرەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵاتانی ناوچە دەجوڵێتەوە.
سکرتێری گشتیی ناتۆش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: ڕێکخراوی ناتۆ هاوبەش و پشتیوانی سەروەریی عێراق، یەکپارچەیی گەل وسیاسەتی ژیرانەی حکومەتی بەغدایە.
لەلایەکی دیکەوە ؛ "ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەرچەشنە هاوبەشیی بەغدا لە هاوپەیمانیی دەریایی بۆ پاراستنی کەنداوی فارسی بەدرۆ خستەوەو وتی: بەغدا ناچێتەژێرباری ئەوەی هاوبەشی هاوپەیمانییەک بێ کە رژیمی داگیرکەری قودسی تێدا ئەندامە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها وتی: پاراستنی ئاسایشی دەریاگەڕیی لە دەروازەکانی کەنداوی فارس، لە ئەستۆی وڵاتانێکە کە چاودێریی دەکەن.