ئه‌یلوول 18, 2019 13:51 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن» لە عێراق

بنکەی زانیاری گەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن» ی کردووە لەژێر سەرکردایەتییەکی ھاوبەش دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،بنکەی زانیاری گەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە پێنجەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن» بنکەوبارەگای تیرۆریستانیان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و ناوچەکانی باکووری پارێزگای کەربەلاو نەجەفی پیرۆز لەنێو برد.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی، سوپاو پۆلیسی فیدراڵ و ھێزی ئاسمانیی سوپای عێراق ڕۆژی دووشەممە پێنجەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن»یان دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، مەبەست لە ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن» پشکنین و دابین کردنی ئاسایشتی گوندو ڕێگاکان لە ناوچەکانی باکووری کەربەلاو باشووری ئەنبارو پاکتاو کردنیان لە بوونی چەتەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بووە.

 ئۆپراسیۆنی «خواستی سەرکەوتن» لە حەوتەمی ژوئیەی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ئێستا پێنج قۆناغی ئەم ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ ھاتووە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە . بەڵام سەرباری ئەمەش بەڵام کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە گردوپەڕی ئەم پارێزگا ڕۆژئاواییەی عێراق دا خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ