ئه‌یلوول 19, 2019 17:05 Asia/Tehran
  • عادڵ عەبدولمەھدی: عێراق نابێتە ئامێرێک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتەکەی بۆ پێشگرتن بە ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکەدا ھەوڵ دەدات،جارێکی تر پێی داگرت:عێراق نابێتە ئامێرێک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ئەلعێراقییە،عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە خاکی عێراقەوە ئەنجامی نەگرتووە، وتیشی: ئەگەر بێتوو سەڕێک لە ناوچەکەدا ھەڵگیرسێت ھیچ لایەنێک پارێزراو نابێت.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی دژی ھێزەکانی حەشئی شەعبیش وتی: نەک ھەر ھێندێک لە وڵاتان، بەڵکو کۆمەڵێک دوژمنی وەک ڕژێمی زایونی و ڕێکخراوەی مونافقین و دوژمنانی حکومەتی عێراقیش لە ھێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی  قازانجیان کردووە.

ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ھەمبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵی خۆیانیان بۆ گوشارخستنە سەر ئەم ڕێکخراوەیە پەرە پێ داوەو لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە چەندین جار مۆڵگەکانی حەشدی شەعبییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق داوەتە بەر پەلامار.

لە ھەمان کاتدا دوابەدوای ھەڵمەتی تۆڵەکارانەی ڕۆژی شەممەی سوپای یەمەن بۆ سەردامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان، بڕێک لە میدیاکانی زایونی و عەرەبی بۆ تۆمەتبار کردنی بەرخۆدانی عێراق بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە ئەو ھێرشانە لە باشووری ئەو وڵاتەوە ئەنجامیان گرتووە و و دەوڵەتی عێراقیش ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ