ئه‌یلوول 20, 2019 17:10 Asia/Tehran
  • دژایەتیی عێراق لەگەڵ پەیوەست بوونی بە ھاوپەیمانیی ئەمریکا بۆدابین کردنی داسایشتی کەنداوی فارس

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق جارێکی تر لەگەڵ پەیوەست بوونی وڵاتەکەی بە ھەرچەشنە ھاوپەیمانییەکی دەرەوەیی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەشتیوانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەحەمەد سەحاف وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاسایشتی کەنداوی فارس دەبێ بە ھۆی وڵاتانی گوێئاوی ئەم کەنداوەوە دابین بکرێت، وتیشی: بەغدا لە ئەھوەنی و ھاوسەنگی لە ناوچەکەدا پشتگری دەکات، بەڵام ئامادە نییە بە ھیچ پرۆسەیەکی سەربازییەوە پەیوەست ببێت بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەشتیوانی لە کەنداوی فارس دا.

«جۆزێف دانفۆرد» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا یەکەمجار لە نۆھەمی ژوئیە، لە ئەنجامی خرانە خوارەوەی فڕێکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە لایەن بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاگیرانی کەشتییە سنووربەزێنەکەی بریتانیا لە ئاوەکانی ئێراندا،باسی پێکھاتنی ھاوپەیمانییەکی ئاسایشتی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەشتیوانی لە کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆزو بابولمەندەب ھۆنایە ئاراوە.

ھەتائێستا سەرباری ھەوڵی ئەمریکا کەچی ھیچکام لە وڵاتانی کاریگەری دنیا لەو پێشنیارەی واشێنگتۆن پێشوازییان نەکردووە.

بەغدا پێشتریش بەشێوەی فەرمی لەگەڵ بەشداریی ڕژێمی زایونی لە ھاوپەیمانییە بانگەشە بۆکراوەکەی ئەمریکا بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەشتیوانی لە کەنداوی فارس دژایەتیی کردبوو و بەشداریی کردنی لە ئاوا ھاوپەیمانییەکی بە نامسۆگەر ھانی بوو.

ھەواڵێکی تر دەربڕی ئەوەیە کە ڕۆژنامەی ئەمخریکیی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاندووە: عەرەبستان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی عێراق بۆ کڕینی بیست ملوێن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە بە مەبەستی دابین کردنی نەوتی پێویستی پاڵاوەگە نێوخۆییەکانی عەرەبستان ڕێککەوتووە.

ئەمەش لە  کاتێکدایە کە «عەلی نەزار شاتر» سەرۆکی کەرتی فرۆشتنی نەوت لە کۆمپانیای تیشتیمانیی نەوتی عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ عەرەبستانی بەدرۆ خستووەتەوە.

 

سەرپەیڤ