ئه‌یلوول 20, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • بەغدا ،  هەواڵی داوای سعودی بۆ هاوردەی نەوتی لە عێراق وەدرۆ خستەوە

کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوەی نەوتی عێراق راپۆری لەمەڕ داوای سعودی بۆ وەرگرتنی نەوتی خاو لەم وڵاتەی بێ بنەما زانی .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، حەیدەر کەعبی بەڕێوەبەری پێوەندیە گشتیەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عیراق ( ئینا ) ، راپورتی هەندێ میدیا لە مەڕ داوای سعودی لە عێراق بۆ وەرگرتنی نەوتی خاوی رەتکردەوە .

 کەعبی لەمبارەوە گوتی : کۆمپانیای سۆمۆ هیچ رێککەوتنێکی فەرمی یان داوایەکی لە لایەن سعودیەوە  لەمبارەوە نیە .

 عەلی نزار شەتەر جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ کاروباری فرۆشتنی نەوتی خاویش لەمبارەعوە جەختی کردەوە هیچ پێوەندیەک لە نێوان ئەم کۆمپانیە و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سعودی ( ئارامکۆ) لە بارەی ئەم پرسەوە نەبووە .

 ئەە لە کاتێکدایە کە بەر لەوە رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ راپۆری دابوو عەرەبستان لە کاردانەوە بە دابەزینی زۆری نەوتی خۆی لە ئەنجامی پەلاماری ئەم دواییانە بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، داوای بیست ملیۆن  بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراق کردووە .