ئه‌یلوول 22, 2019 12:22 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی پارێزگای کەربەلای گرتە ئەستۆ

داعش بەرپرسایەتیی تەقیاندنەوەی پاسێک لە باکووری پارێزگای کەربەلا هەڵکەوتوو لە باشووری ئێراقی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ مێدیا ئێراقییەکان شەوی شەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە باکووری پارێزگای کەربەلا ڕووی داوە.

لەو تەقینەوەیەدا کە لە ناوەندێکی بنکەی راگرتن و پشکنین لە باکووری پارێزگای کەربەلا ڕووی دا ١٢ کەس کوژران و ٦ کەسیش بریندار بوون.

ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند کە بۆمبێک لە نێو پاسێکدا تەقیوەتەوە.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.

 

 

سەرپەیڤ