ئه‌یلوول 22, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر پیگەی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای ئەلئەنبار

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسیان لە پەلاماری ئاسمانی کردووە بۆ سەر یەکی لە پێگەکانیی حەشدی شەعبی لەم وڵاتە دا.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی کوردپریس،کەناڵی ئەلمەیادین بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایگەیاند  فڕۆکەیەکی نەناسراو یەکی لە پێگەکانیی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنباری پێکاوە.

ئامانجی پەلامارەکە ،پێگەی ئاسمانی "مەرسنات" لەشارستانی ڕەتبە و لە ١٢٠ کیلومەتری سنووری سوریا بووە و حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە گردو پەڕی پێگەکە کەوتۆتە بەر پەلامار. بە گوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئەم پەلامارە کوژراو ویان بریدن رایکی نەبووە. هەممارەکانی تەقەمەنی حەشدی شەعبی عێراق تا بە ئێستا چەندین جار لە لایەن فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانیی نەناس کەوتۆتە بەرپەلامار. ئەمەو لەلایەکی دیکەوە لەماوەی چەند مانگیی ئەمدواییە بنکەو مەتەڕێزی حەشدی شەعبی ناوبە ناو لە دوولای سنوورەهاوبەشەکانیی عێراق و سوریا و بە شێوەی ڕوون لەناوچەکانی ئەلبوکەمال و ئەلقائێم کەوتوونەتە بەر پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان. هەر لەم پێوەندییە ، کاربەدەستە ئیسرائیلییەکان دانیان داناوە بە رۆڵی خۆیان لەم پەلامارانە دا و گوتوویانە ئامانجیان لەم پەلامارانە پێشگرتنە لە گەییشتنی مووشەکەکانی ئێران  بە سوریا و لوبنان.