تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی ڤێزای سەفەری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ

ڤێزای سەفەری هاو وڵاتیانی عێراقی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵوەشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : هەموو هاووڵاتیانی عێراقی دەتوانن لە ٢٥ی مانگی سەفەر هەتا ٣٠ ڕەبیعوسانی ساڵی ١٤٤١ی کۆچی مانگی ڕێککەوتی ٢٤ئ ئۆکتۆبەر هەتا ٢٧ی دێسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بەبێ نیاز بە گرتنی ڤێزا لە نوێنەرایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق ، سەفەر بکەن بۆ ئێران . لەم بەیان نامەیە دا هەروەها هاتووە: ئەم بڕیارە لە پێناوی پەرە وپاوەجیی پێوەندی دوو نەتەوەی دوست ، برا ودراوسێی ئێران وعێراق و لە وەڵام بە کردەوەی شایستەی ڕێزگرتنی عێراق لە مەڕ هەڵوەشانی ڤێزا بۆ هاوولاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگەکانی موحەڕرەم وسەفەر دراوە. باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق هیواداری دەربڕی: ئەم جۆرە کردەوانە ، ببێتە هۆی پەرە وپاوەجیی فرەتر لە جارانی پێوەندی دوو دەوڵەت ونەتەوەی دوست وبرادەر وبواربۆ هەڵوەشانی هەمیشەیی ڤێزا لە نێوان ئێران وعێراق خۆش بکات.

سەرپەیڤ