تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 08:24 Asia/Tehran
  • دیاری کردنی دەرفەت بۆ دۆزینەوەی دەستە شاراوەکانی پشت ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانەی عێراق

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان ، بۆ دیاریکردنی دەستەکانی پشت پەردەی بە توندی و تیژی کێشرانی ناڕەزایەتیەکانی ئەم بەینەی ئەم وڵاتە دەرفەتی دیاری کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، نوسینگەی سەرۆک وەزریی عێراق شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، ئەنجوومەنی ئاسایش بە سەرۆکایەتی عەبدولمەهدی کۆبووەوە و واژۆی کرد ئەنجامی بەرایی لێکۆڵینەوە لە رووداوە جێی داخەکانی خۆپێشاندان و ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لەم وڵاتە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشیەکان ، سەبەب کارانی لە ماوەی 5 رۆژدا دیاری بکرێن .

حکومەتی عێراقیش حەوتەی رابردوو بە دوای کوژرانی دەیان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە میانی ئاڵۆزیەکانی رابردوو لە عێراق ، سێ رۆژی تازیەی گشتیی راگەیاند .

لە میانی خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەکانی عێراق لانیکەم 104 کەس کوژران و زیاتر لە 6000 کەس بریندار بوون  8 کەس لە کوژراوان ، لە هێزە ئاسایشیەکان بوون .

سەرپەیڤ