تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 13:34 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح خوازیاری وەستێندرانی خێرای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا بوو

سەرۆک کۆماری ئێراق خوازیاری وەستێندرانی خێرای دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆ سەر سووریا و چارەسەر کرانی قەیرانەکە لە ڕێگای ئاشتیانەوە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی شەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "ئانتۆنیۆ گۆترێش" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت لە سەر پێویستیی هاتنە مەیدانەوەی ئەم ڕێکخراوەیەوە و ناوبژیوانی کردنیان لە نێوان سووریا و تورکیا.

سەرۆک کۆماری  ئێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە شەڕی تورکیا لە باکووری سووریا ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی زیندوو بوونەوەی داعش، ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئێراق ئامادەی ئاراستە کردنی یارمەتی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی تورکیا و کوردەکانی سووریایە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆهەمی ئۆکتۆبەرەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و "پاکتاو کردنی سنووری سووریا و تورکیا" لە بوونی ملیشیا کوردەکان کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێ، هێرشی کردۆتە سەر باکووری سووریا.

شایانی باسە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە چرای سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا دەست پێ بوو.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی نێودەوڵەدتی بۆتەوە.

 

سەرپەیڤ