تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • خزمەتی ١٠ هەزار مووکەب لە ٢٢ وڵاتی جیهان بە زیارەتکاران لە کەربەلا

پتر لە ١٠ هەزار و٧٠٠ مووکەب لە ٢٢ وڵاتی جیهان ڕاژەکاری ئاراستەی زیارەتکارانی چلەی حسەینی(ع) لە کەربەلای مۆعەلا دەکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ڕیاز مەعمەئەلسەلمان" بەڕێوە بەری ڕێو ڕەسم و مەواکێبی حسەینی لەکەربەلا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: لە چلەی ئەمساڵ ئەم هەژمارەی مووکێب لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق و ٢١ وڵاتی جیهان لەکەربەلا دا سەقامگیر بوون.

"ریاز نەعمە ئەلسەلمان" گوتیشی: بە هاوکاریی بەشی مافەوانی سیاسی پۆلیسی کەربەلا، هەموو مەواکێب وا لەمشارە دا سەقامگیر دەبن بە شێوەی یاسایی تۆمار دەکردرێن تا ڕەهەندەکانی ئاسایشتی و تەندروستی ئەم چەشنە ڕاژەکارییانە زیاتر لە ڕابردوو لەبەر چاو بگیردرێت. 

 ٢٠ـی سەفەری ١٤٤١ مانگی(١٩ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ـی زایینی)، چلەی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداریی بەڕێزیانە لە سارای کەربەلا دا.

ژمارێک زۆر لە موسولمانان و پەیڕەوانیی ئایینەکانی دیکەی ئیلاهی، لە چەند ڕۆژ ماوەتەوە بۆ ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان،بە پێیان ڕێگای نزیک ٨٠ کیلومەتری لە شاری نەجەف بەرو کەربەڵا دەپێوێن و خۆیان دەگەیینە بارەگای پاکی بەڕێزیان لە کەربەلای مۆعەلا دا.