تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 07:53 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی عێراق لە گەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی عێراق لە چاوپێکەوتنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هاواهەنگیی نێوان وەزاڕەتی بەرگریی عێراق و وەزاڕەتی پێشمەرگە بۆ بەرنگاربوونەوەی تێرۆر.

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە شاری بەغدا چاوی کەوت بە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و شاندەکەی هاوڕێی .

 دیوای سەرۆکایەتی عێراق لە بارەی ئەم دیدارە رایگەیاند دوایین گۆڕانکاریە ئاسایشیەکانی عێراق بابەتی وتووێژی دوو لایەن بووە و بەرهەم ساڵح لەسەرپێویستیی هاریکاریی نێوان  وەزاڕەتی بەرگریی عێراق و وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێم بە ئاڕاستەی نەهێشتنی تیرۆر لە عێراق  جەختی کردەوە .

 ناوبراو هاریکاریی نێوان ئەو دوو دەزگایەی بۆ بەرزبوونەوەی توانایی سەربازیی عێراق و رێگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆر بە پێویست زانی .