تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 08:54 Asia/Tehran
  • بەشداری کردنی سێ هەزار هێزی حەشدی  شەعبی بۆ دابینکردنی  ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین

سێ هەزار هێزی حەشدی شەعبی عێراق بە ئاڕاستەی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئاسایشیی ڕێوەڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی بەرپرسایەتی بازنەکانی پشکنین لە سنوورە ئیداریەکانی پارێزگەی کەربەلا تا ناوەندی شارەکە دەگرنە ئەستۆ .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، ناوەندی راگەیاندنی حەشدی شەعبی رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ،  سێ هەزار کەس لە هێزەکانی تیپی  یەدەکی حەشدی شەعبی بە هاریکاریی لایەنە ئاسایشی و حکومەتیەکان و هێزەکانی پشتیوانیی کاری کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی  سێ تەورەکان و پشکنینی ئەو زیارەتکارانەیان لە ئەستۆدایە  کە لەشارە جیاجیاکانی عێراق و جیهانی ئیسلامەوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی میلۆنیی ئەربەعین لە رێگەی شاری کەربەلادان .

 مەیسەم زەیدی لە فرماندەرانی گوردانی عەباسیش رایگەیاند  ، ئەم گوردانە ساڵی رابردوو 100 هەزار زیارەتکاری لە سنووری زەرباتیە گواستەوە و ئەم ساڵ پێشبینی دەکرێ بە یارمەتی حەشدی شەعبی 250 تا 400 هەزار زیارەتکار لە چوارچێوەی پرۆژەی راژەکاری گەیاندن بگوازرێنەوە .

بە پێی ئاماری سەرچاوە فەرمیەکانی عێراق ، نزیکەی 14 میلیۆن زیارتکار لە چلەی ماتەمینی حسێنی دا بەشداری دەکەن .