تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تۆکمەوتەواوی قۆناغی یەکەمی ئاسایشتی زیارەتکارانی ئەربەعین لە دیالەی عێراق

لێژنەی ئاسایشتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی عێراق باسی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواوی قۆناغی یەکەمی دابین کردنی ئاسایشتی زیارەتکارانی ئەربەعین لەم پارێزگایەی کردووە بە بێ ڕوودانی هیچ گرفتێک و وتیشی: ئەربەعینی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە سنووری خوسرەوی گەییشتوونەتە پارێزگای دیالە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، لێژنەی ئاسایشتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە سنوری عێراق لەگەڵ ئێران ڕۆژی چوارشەممە باسی کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی  گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشتی ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی(ع)ی لەم پارێزگایەی کرد بە بێ ڕوودانی هیچ گرفتێک.

(سادق ئەلحسەینی) سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم وتی: لەو سێسەد هەزار زیارەتکارەی کە لە دیالە پەڕیونەتەوە زیاتر لە سەد هەزار کەسیان ئێرانی بوونە کە لە سنووری خوسرەوی_ مەنزەریە چوونەتە نێو خاکی عێراقەوەو دام و دەزگا ئاسایشتییەکان بە شێوەی شەوو ڕۆژ بەرپرسایەتیی پاراستنی زیارەتکارانیان لە ئەستۆیەو ڕێگرن لە بەردەم ڕوودانی هەر گرفتێکی ئاسایشتی بۆ زیارەتکاران بە درێژایی ئەو ڕێگایەی کە بە سەوداە دەیبڕن.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وتیشی : قۆناغی دووهەمی گەڵاڵەی  ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین لە ڕۆژی چوارشەممە دەستی پێ کرا کە داگری دابین کردنی ئاسایشتی ڕێگایە بۆ زیارەتکاران لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین و بە سەرنجدانی ژمارەی زۆری ئەو زیارەتکارانەی کە بە گەڕانەوە لە پیرۆزگەکان بەرەو شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دیالە دەڕۆن، هەوڵ دراوە هەتا ڕێگاکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەلحسەینی وتیشی: ئەم گەڵاڵەیە داگری دابین کردنی ئاسایشتی ڕێگای زەوینیی ئەو زیارەتکارانەش بوو کە بە سەوادە لە شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دیالە بەرەو بەغداو لەوێشەوە بۆ ئەنجام دانی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین بەرەو شوێنە پیرۆزەکان دەچوون.

بیستی سەفەری ساڤی 1441ی کۆچیی مانگی 19ی ئۆکتۆبەری 2019 ئەربەعین و چلەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتەیە لە سارای کەربەلادا.

سەرپەیڤ