تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر بەرەوپێش بردنی ڕەوتی چاکسازییەکانی ئەو وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت ؛ حکومەتەکەی لەپێناو هێنانەدی چاکسازیی و وەڵامدانەوە بە داواکاریی ناڕازییان هەنگاو هەڵدەگرێ و دەچێتەپێش.

"عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە جۆرێک دەربڕینی بڕوا بوو و زۆربەی خۆپێشاندەران داواکاریی ڕەواو ڕوونیان هەبوو کە حکومەت وەک ئازادیەکانی دیکە ڕێزی لێدەگرێ.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە کۆمیتەی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە خۆپێشاندانەکان، ئەرک و بەرپرسایەتی خۆی جێ بەجێ دەکا، باسی بڕیاری حکومەتی کرد بۆ دروست کردنی هێزێکی پارێزەری نەزم و مافی خۆپێشاندان لەبری هێزی دژە شۆڕش.

خۆپێشاندانەکان لە چەند شاری ئێراق لە رۆژی یەکەمی ئۆکتۆبرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕەوشی ئابوری و داخوازیی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵی دەسپێکراو بەکاردانەوەی بەرپرسان و خستنەڕووی پاکێجی چاکسازیی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، ناڕەزایەتییەکان کپ بوو.

بەپێی زانیارییە ئاسایشییەکان، دەزگەی سیخوڕیی ئیسرائیل و باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە بەلاڕێدابردنی بزاڤی ئاشتیانەی خۆپێشاندانی جەماوەریی ئێراق دەوریان بووە.

سەرپەیڤ