تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 23:07 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لە عێراق

دوێنی هەینی 25ی ئۆکتۆبەر، لە ناوچەگەلێکی عێراق، خۆپیشاندانی دژە حکوومەت بەڕێوە چوو.

 

ئەم خۆپیشاندانە بە پلانی لە پێش داڕێژراو و بەدوای بانگهێشتی لێژنەی خۆپیشاندانەکان بەڕێوە چوو. ئەم خۆپیشاندانە لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە چوو کە دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەهدی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 4 کۆمەڵە پێشنیاری بە ئامانجی سەرەنجدان بە داواکاریە جەماوەریەکان بەتایبەت دابەزینی ئاستی کێشەکانی ژیانی خەڵک، هێناوەتە ئاراوە.

لەحاڵێکدا کە حکوومەت، دەزگای بەڕێوەبەرایەتی، دەزگای دادەڤانی و سەرۆک کۆماری عێراق پاڵپشتیان کردووە لە مافی بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی جەماوەری و سەرۆک وەزیرانیش فەرمانی داوەتە هێزە ئەمنی و ئاسایشیەکان بە تووندی لەگەڵ ناڕازیەکان هەڵسوکەوت نەکەن، مەرجەعیەتیش خوازیاری ڕێزنانی بەرامبەر بوون لە نێوان ناڕازیەکان و هێزە ئەمنی و ئاسائشیەکان ، بەڵام تووند و تیژی بابەتی سەرەکی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردوو بوو لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی عێراقدا.

لە خۆپیشاندانی دوێنێدا، 27 کەس کوژراون و پتر لە 2 هەزار و 100 کەسیش بریندار بوون، نووسینگەکانی هەندێک لە باڵ و ڕەوتە سیاسیەکان و ماڵی تاقمێک لەکاربەدەستانی سیاسی عێراقیان ئاور تێ بەرداوە و هەندێک لە ناڕازیەکانیش هەوڵیان دا کونترۆڵی بڕێک لە ناوەند و ڕێکخراوە حکوومیەکان بگرنە دەست.

ئەو تووند و تیژیەی وا لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی عێراق ڕووی دا باس لەوە دەکات کە ئەم خۆپیشاندانانە بەرەوڕووی گرفتی سەرەکی دزەی دوژمنان بووەتەوە، بابەتێک کە مەرجەعیەتی عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو هۆشداری داوە لەو بارەوە.

هەندێک لە ڕەوتە نێوخۆییەکان بە پاڵپشتی بڕێک لە وڵاتانی تر بریتی لە تەوەری عەرەبی/عیبری/رۆژئاوایی هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەنگۆنانەوە، ناڕازیە عێراقیەکان هان بدەن و ڕەخنەی ئاشتیخوازانەی ئەوان بکەنە تووندوتیژی سەرشەقام و شەڕی شێعە لەگەڵ شێعە.

ئەوەی وا ڕۆژی ڕابردوو لە عێراقدا قەوما، هەر لەم پەیوەندیەدا لێک دەدرێتەوە.

سەرپەیڤ