تشرینی دووه‌م 10, 2019 17:35 Asia/Tehran
  • سێ سەرۆکایەتیەکەی ئێراق: بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران رەت ڤەدەکەین

سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆبونەوە و دوای کۆبونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران رەتدەکەینەوە.

به پیی  راپورتی خەندان- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەئامادەبونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدادی پابتەختی عێراق کۆبونەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایش و خۆپیشاندانەکانی عێراق.

لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هاوڵاتیانی عێراقی لەگەڵ بنەماکانی دەستور و یاسا پەیڕەوکراوەکاندا گونجاوە و ئەو خۆپیشاندانانە هەوێنی شۆڕشی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵین.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، نابێت هێزە ئەمنییەکان روبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە و هەمو جۆرە چارەسەرێکی  ئەمنییان بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان رەتکردەوە.سێ سەرۆکایەتییەکە بەڵێنیشیانداوە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان روبەروی دادگا بکەنەوە.

هەریەک لەدکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئامادەی کۆبونەوەکە بون و جەختیانکردەوە کە کاری لەپێشینەیان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە بەجۆرێک بتوانرێ هەڵبژاردنێکی پاگ و بێگەرد بۆ عێراقییەکان بهێنرێتەوە پێشەوە.