تشرینی دووه‌م 11, 2019 20:02 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئایەتوڵڵا سیستانی لەگەڵ دەستتێوەردانی وڵاتانی بیانی لەکاروباری ناوخۆی عێراق

مەرجەععەتی باڵای عێراق رایگەیاند: عێراق نابێ ببێتە گۆڕەپانی تۆڵە سەندنەوەی دەسەڵاتە جیهانی وناوچەییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق رۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ نەیارەتی لەگەڵ دەستتێوەردانی وڵاتانی بیانی لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، جەختی کرد لەسەر ئەنجامگرتنی چاکسازیی ڕاستەقینە لەکاتێکی دیاریکراودا.

مەرجەعییەتی باڵای عێراق هەروەها سزادرانی بەشداربووان لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەی بە پێچەوانەی شەرع و یاسا زانی و وتی: دەبێ دووری بکرێ لە رەفتاری توندوتیژانە دژ بە خۆپێشاندانی ئاشتیانەو گیرانی خۆپێشاندەران.

لەهەمان کاتدا، "جنین هێنیس پلاسخارت" نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق رۆژی دووشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی لە نەجەفی ئەشرەف دیدار و وتووێژی کرد.

خولی دووهەمی خۆپیشاندانەکان لەبەغداو شارە باشوریەکانی عێراق لە٢٥ی ئۆکتۆبرەوە دەس پێ کراو هەروا بەردەوامە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ژماری خۆپێشاندەران لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەم بووەتەوە.

خۆپێشاندانی خەڵکی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە چوونەسەری ئاستی بێکاری و گرفتی ئابوری دەس پێ کرا، بەڵام بەپێی ڕاپۆری ژمارێک میدیای عەرەبی، چەند وڵاتێک لەوان ئەمریکا، عەرەبستانی سەعودی وئیمارات لە بەلاڕێدابردنی ڕەوتەکە، دەوری سەرەکیان هەبووە.

سەرپەیڤ