وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق : کاری تێکدەرانە پێوەندیەکی بە خۆپیشاندرانەوە نیە
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند : خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق ئاشتیانەیە و ھەر جۆرە کارێکی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە پێوەندیەکی بەوانەوە نیە.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعێراقیە ، سەرلەشکەر عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا جەختی کردەوە ، هەندێ کەس لە ئاڵۆیەکانی ئەم دواییانەی عێراق ، بەفیشەکی جەنگیی تاوانکاریان ئەنجامدا .
سەرلەشکەر خەلەف وتیشی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ھەندێ بەڵگەیان لە دەستدایە کە نیشانئەدا تاقمە تێکدەرەکان مادەی تەقەمەنی لە بینای چێشتخانەیەک ساز دەکەن و کەڵکی لێوەردەگرن .
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاماژە بە ناسینی ھەموو ئەو کەسانەی کە کارێ تێکدەرانە و ئاژاواگێڕانە و تاڵانی سامانی گشتیی دەکەن لە ناوەندی بەغدا ، وتی : گرتنی تاوانباران بە فەرمانی بەرپرسانی دادڤانی ئەنجام دەبێ و ھەر چەشنە ھاندانێک بۆ ئاکاری توند و تیژانە تاوانە .
ناوبراو وتیشی : داخستنی پرد و رێگاوبانەکان و وەستاندنی ژیانی ئاسایی خەڵک ، پێوەندیەکی بە چکسازیی دیموکراتیکەوە نیە .