تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • وڵامیی سەرۆک کۆماری عێراق بە بەیاننامەی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوە بە بەیاننامەی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا گوتی: چاکسازییەکانی بەرچاو لە عێراق هەرگیز نابێ لەژێر کارتێکەری بیانییەکان ئەنجام بگرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لەبەیاننامەیەک کە ئەمرۆ سێشەممە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆک کۆمارەتی عێراق بڵاوی کردۆتەوە گوتوویەتی: چاکسازییەکانیی بەرچاو لە عێراق تەنیا بڕیارێکیعێراقییە و لە وڵامیی ئیرادەی نیشتمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێ.

کۆشکی سپی شەوی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەوڵەتی عێراق داوایکرد تا هەڵبژاردنەکانی بەروەخت لەم وڵاتە دا بەڕێوە ببات.

ئەم هەڵوێستەی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا بەرەو ڕووی کاردانەوەی ژمارێک لە ڕێبەرانی سیاسی لەوان"سەیدعەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی،"شێخ قەیس ئەلخەزعەلی" سکرتێری گشتی عەسائیب ئەهل ئەلحەق و "مۆقتەدا سەرد" ڕێبەری ڕەوتی سەدر بووە.

سەرپەیڤ