کۆبوونەوەی باڵوێزخانەو فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێراق بۆ پێشگرتن لە سیاسی بوونی یاری لەگەڵ ئێران
تشرینی دووهم 12, 2019 16:13 Asia/Tehran
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئەردەن کۆبوونەوەیەکی هەستیاریان بۆ هەماهەنگیی یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و پێشگرتن لە تێکەڵاوبوونیی مەسەلەکانی سیاسی بەم ڕکابەرییانە بەڕێوە دەچێت.
هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و عێراق لە کاژێر ١٧:٣٠ پینجشەممەی ئەم یحوتەیە لە قۆناخی دووهەمیی هەڵبژاردەی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەر و هەڵبژاردەی جامی گەلانی ٢٠٢٣ـی ئاسیا لە ئەردەن بەرەو ڕووی یەکتری دەبنەوە.
ئەم یارییە لەبەر ڕەوشی سیاسی عێراق و هەروەها ڕکابەریی سۆننەتی هەڵبژاردەکانی دوو وڵات هەستیارییەکی زۆری بە خۆوە گرتووە. بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە دوای ئەمەن کە پێش بگرن لە تێکەڵاوبوونەوەی هەرچەشنە کێشەی سیاسی و ڕەگەز پەرەستانە لەم یارییە دا تا بەرەو ڕووی بێوەری بوونەکانی زیاتری فیفا نەبنەوە.