تشرینی دووه‌م 15, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • پیداگری مەرجعیەتی عێراق لەسەر بەردەوامی چاکسازیەکان

هەڵوێستە گرینگەکانی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا سیستانی لەمەڕ گوڕانکاریەکانی عێراق و بزوتنەوەی چاکسازی ئەو وڵاتە لە نوێژی هەینی کەربەلادا ڕاگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلعیراقیە، حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین سافی لە خوتبەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی کەربەلا، هەڵوێستەکانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی لێک دایەوە وپیداگری کرد کەسانێک کە کردەوەی نایاساییان ئەنجام داوە دەبێ لە ژێر ڕاوەدۆنان دابن ودادگەیی بکرێن. زانای بالای شیعەکان بە پیداگری لە سەر ڕەوتی ئاشتیانە بوونی خۆپێشاندان ومەحکوم  کردنی کەڵک وەرگرتن لە هەرجۆرە توند وتیژی ،خوازیاری  پەسەن کرانی خیرای یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو ، بە جۆرێک کە متمانەی خەڵک ببوژێتەوە. مەرجعیەتی عێراق بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هەتا ئێستاکە کردەوەی ڕاستەقینە لە هەڵس وکەوت لەگەڵ گەندەڵکاران وگەڕانەوەی مال وسامانی گشتیی ئەنجامی نەگرتووە، بەدی نەهاتن وجێ بەجێ نەکردنی  داواکاریەکانی خۆپێشاندەرانی هۆی بەدی هێنانی شک وگومانی خەڵک لە جدیەتی حکومت زانی.  زانای پایەبەرزی شیعەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عێراق دوای ئەمە هیچکات وەکوو عێراقی پیشتر نابێتەوە، وتی کە بزوتنەوەی چاکسازی عێراقیەکان تەنیا تایبەتی خۆدی ئەوانە ونابێ ئیزنی دەسوەردان بە هیچ لایەنێکی بیانی بدرێت. عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە هەتا ئێستاکە شایەتی بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی جەماوەریە . ناڕازیان ناڕەزایەتیان هەیە بە دۆخی گوزەران، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و گەندە:یی بەربڵاو.