سێ تەقینەوە ناوەندی بەغدای هەژاند
سێ تەقینەوەی بەهێز شەوی رابردوو ناوەندی بەغدای پێتەختی عێراقی هەژاند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، 2 تەقینەوەی گەورە لە نزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ، شوێنی کۆبوونەوەی ناڕازیانەی خەڵک روویدا .
تەقینەوەی سێهەمیش لە مەیدانی خەلانی روویدا . لەم تەقینەوانەدا 2 کەس کوژران و 12 کەسیش بریندار بوون .
ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەوان بەغدا لە رۆژانی رابردوودا شایەتی چەندین پەلامار و تەقە و دەسڕێژ بوونە .
کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن ئەم کارانە بە ئامانجی نانەوەی پیلان ئەنجام دەبن .
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه خۆپیشاندان له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی عێراق ده‌ستیپێکردووه‌و شاری به‌غداش زۆرترین خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌وه بینیوه‌و خۆپیشانده‌ران له‌مه‌یدانی ته‌حریری شاره‌که ماونه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه چالاکی جۆراو جۆر ئه‌نجامئه‌ده‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به‌به‌رده‌وامی ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌سته‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز بشکێنن که به‌رپرسانی لێ نیشته‌جێن.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه زیاتر له 300 خۆپیشانده‌ر کوژراون و زیاتر له دوو هه‌زارکەس بریندان.