تشرینی دووه‌م 17, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی چاکسازییەکان لە داڕشتی کابینەی عێراق

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە بەڕێوە چوونی چاکسازییەکان کرد لە داڕشتی کابینەی ئەم وڵاتە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر،"سەعدئەلحەدیسی" گوتە بێژی  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە گوتی، بە بەڕێوە بردنیی چاکسازییەکان لە داڕشتی کابینە،هەڵبژێردرانی وەزیرانی تازەی کابینە بە دەر لە چوارچێوەی پارت و فراکسیۆنەکانی سیاسی ئەنجام ئەدرێت.

هەر لەم حاڵە دا، ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس هەواڵیان لە درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕازیانە و داخرانی ناوەندەکانی دەوڵەتی و تاکەکەسی،ناوەندەکانی وانە خوێندنەوە و بازەرگانی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق داوە.

عێراق لە ٢٥ـی ئۆکتۆبری ڕابردوو تا بە ئێستا شایەتی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی جەماوەرییە. ناڕەزیان لە حاند دوخی بژیوی، ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی بەربڵاو خۆپیشاندان دەکەن.

سەرپەیڤ