تشرینی دووه‌م 29, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • دەسپیکی لیکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژرانی خۆپیشاندەرە ئیراقیەکانی جێگیر لە پارێزگەی زیقاڕی ئەو وڵاتە

لیژنەی باڵای دادڤانی ئێراق ڕایگەیاند شاندگەلێک بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژومارێک لە ناڕازیانی ئەو وڵاتە لە پارێزگەی زیقاڕی باشووری ئێراق پێک هاتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا "عەبدولسەتار بەیرەق دار"ی وتەبێژی لیژنەی باڵای دادڤانی ئیراق ئەمرۆ هەینی وتی : لیژنەی باڵای دادڤانی شاندێکی بریتی لە ژومارەیەک لە جێگرانی بەرپرسی دادگای پێداجوونەوەی" زیقاڕ"ی بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بە کوژرانی تاقمێک لە خۆپیشاندەرانی ئیراقی کە لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە، پێک دێنێ .

پارێزگەی زیقاڕ لە سەرلەبەیانی پێنج شەممەوە چاودێری پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشیەکانی ئێراقە کە لەئاکامی دا تاقمێک کوژراون و بریندار بوون. 

کەناڵی هەواڵدەری سومریەنیوز ڕایگەیاند خۆپیشاندەرانی ئێراقی رۆژی هەینی بینای ناوەندی پۆلیسی پارێزگەی زیقاڕیان گەمارۆ دا.

فەرماندەرایەتی پۆلیسی ئیراق خوازیای دەسوەردانی کەسایەتیە ناسراوو ئایینی یەکان بوو لەپێناو ڕاگرتنی ناکۆکی و بەرگرتن بە خوێن ڕژانی زۆرتر.

فەرماندەرایەتی پۆلیسی کەربەلاش لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند تاقمێک لە هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە لەئاکامی هاوێژرانی نارنجۆک لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کە ڕەخنەییان کردۆتە نێو ناڕازیەکانەوە بریندار بوون .

بەوتەی بەرپرسانی ئێراقی سێ کوچکەی ئەمریکا ، ئیسڕائیل و سعوودیا لەپشتی پەردەی ڕوداوو بشێویەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە نەجەف و کەربەلان. 

سەرپەیڤ