تشرینی دووه‌م 30, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • هەڵوێستگرتنی دەستێوەردەرانەی کۆشکی سپی لە بارەی گۆڕانکاریەکانی عێراق

حکومەتی ئەمریکا لە درێژەی هەنگاوی دەستتێوەردەرانەی کۆشکی سپی لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا دوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی عێراق بە داواکاریەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە بوو .

ێ یراپۆرتی فارس ، حکومەتی ئەمریکا دوای راگێندرانی دەست لە کار کێشانەوەی عدال عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بێ ئاماژە بە هەنگاوی دەستتێوەردەرانەی کۆشکی سپی لە عێراق و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئەم وڵاتە بانگەشەی ئەوەیکرد کاربەدەستانی عێراق دەبێ گلە و گازندەی خەڵک نەهێڵن .

 بەیاننامەکەی حکومەتی ئەمریکا لە بارودوخێکدا بڵاودەبێتەوە کە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا هۆکاری سەرەکیی کێشە و قەیران لەم ناوچەیەدا بووە .

 عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی  عێراق دوێنی هەینی دوای نزیکەی دوو مانگ ناڕەزایەتی جەماوەریی لەم وڵاتە رایگەیاند بەنیازی وازلەکارهێنانە و نامەی کشانەوە خۆی ئەدا بە پەرلەمان .

 سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە بەپێی بارودۆخی ئێستا و بە مەبەستی رێگرتن لە توندی و تیژی بەردەوام و بە هۆی بێ توانایی ئاشکرا لە رێک خستنی بارودۆخەکە ، لە پەرلەمانی دەوێ لە بارەی  پێکهێنانی حکومەت بڕیار بدات .

 ناڕەزایەتیەکان لە عێراق درێژەی هەیە و حکومەت  تا ئێسا سەرباریی قەبوڵکردنی زۆربەی پێشنیارەکان بۆ گۆڕینی داڕشتیانە و یاسایی ، پێشکەشکردنی پەکێجی ئابووری و دەرکردنی هەندێ رێکار ، نەیتوانیوە ئارامیی  بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات .

سەرپەیڤ