کانونی یه‌که‌م 03, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • زۆربوونی ژماری نوێنەرانی کورد لە لیژنەی گۆڕینی دەستوری عێراق

ژماری نوێنەرانی کورد لە لیژنەی دەستوری عێراق ، بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان لە 6 کەسەوە بۆ 7 کەس زیادی کرد .

بە پێی راپۆرتی  ماڵپەڕی دواڕۆژ ، سەلیم شوشکەیی نوێنەری کومەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، بە فەرمانی محەممەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمان ، ئەو وەک حەوتەمین نوێنەری کورد لە لیژنەی گۆڕینی دەستووری عێراق هەڵبژێردراوە .

 بەمجۆرە ژماری نوێنەرانی کورد لەم لیژنەیەدا بۆ 7 کەس زیادی کردووە .

 نوێنەرانی کوردی ئەندامی ئەم لیژنەیە بریتین لە : یوسف محەممەد سادق جێگری سەرۆکی لیژنەکە ، ڤیان سەبری ، جوان ئیحسان ، عەبدولباری مودەڕیس ، جەمال کۆچەر ، رێبوار هادی و سەلیم شوشکەیی .

 پەرلەمانی عێراق مانگی رابردووی زایینی لیژنەیەکی بە ئامادەبوونی شەشە نوێنەری کوردی پەرلەمان بە مەبەستی گۆڕینی دەستووری ئەم وڵاتە پێکهێنا و گۆڕینی دەستووری وەک داوای ناڕازیان ناوبرد ، بەڵام هەرچی کوردن جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم کارە داوای ناڕازیان نیە و لە لایەن هەندێ پارت و لایەنەوە بە ئامانجی سیاسی و بە زیانی کورد ، ئەنجام دەبێ .