کانونی یه‌که‌م 05, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری بەغدا بۆ پشتیوانی کردن لە وتەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی

جەماوەری بەغدای پێتەختی عێراق بۆ ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی لە مەرجەعە باڵاکانی شێعەی ئەم وڵاتە، خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بە ناوی «وەدەرنانی تێکدەران» بەرپا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، بنکەی ھەواڵدەریی «بەغدا ئەلیەوم» لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شەقامی فەلەستینەوە بەرەو کەیدانی تەحریری شاری بەغدا وەڕێ کەوتن و یە ھەڵدانی دروشم داوای وەدەرنانی کەسانی تێکدەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانی کردن لە وتەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ئەنجامی گرتووە کە داوای لە خەڵک کردووە کە ئەوانەی وا خۆیانیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندەرە ئاشتی خوازەکانەوە ناس بکەن و لێیان دوور کەونەوە.

کاربەدەستانی عێراقی حەوتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند، بڕێک لە ئاژاوەچیان و دەمامک لەچاوان پێدزەیان کردووەتە نێو پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلاو بە تێکشێواندنی ڕەوشتی ئەم پارێزگایانە، ھێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک نووسینگەو شوێنی ئایینی و دیپلۆماسی لەوانە کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەجەفی پیرۆزدا.

جەماوەری عێراق لە یەکەمی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ماوەی حەوتەیەک بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی ئابووری و پەرەسەندنی گەندەڵی و ڕەوشتی نالەباری خزمەتگوزاری و نەڕەخسانی ھەلی ئیش و کار لە بەغداو شارەکانی باشووری ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان. شەپۆلی دووھەمی خۆپیشاندانەکانیش لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراو لە ئێستاش دا بەردەوامە.

دوابەدوای  بڵێسەسەندنی ئاگری ناڕەزامەندییەکان، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بە پێکھێنانی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بە دەست لەکارکێشانەوەی عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بوو.

 

 

 

سەرپەیڤ