کانونی یه‌که‌م 06, 2019 14:31 Asia/Tehran
  • وریایی دانی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئێراق بە ئەمریکاو ئیسڕائیل

سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئێراق هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایینی و سەرۆک کۆماری ئەمریکا وریاییشی دا سەبارەت بە بوونی گزیکارو سیخوڕ لەنێو خۆپیشاندانی وڵاتەکەی دا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس هومام مەحموودی دوێنی پێنج شەم وتی : وتەکانی ناتانیاهۆۆ هەوەڵی ترامپ بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە دۆخی ئێراق ئەویش بەئاراستەی بەربەرەکانی لەگەڵ ئێران ئەو بابەتە پشت ڕاست دەکاتەوە کە مەرجەعیەت وریایی دابوو لەمەڕ بوونی گزیکارو سیخوڕ لەنێو خۆپیشاندانی وڵاتەکەی دا.

هەموودی وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئاگرتێ بەردان و خراپکردنی دارایی گشتی کاری خۆتێ خزێن و سیخوڕەکانە داوای لە ناڕازیەکان کرد دەرفەت نەدەن کە خۆتێ خزێنەکانی ئەمریکاو ئیسڕائیل بچنە ڕیزەکانیانەوەو خۆیان لێ بپارێزن 

بنیامین نەتانیاهۆ لەم دوایانەدا بشێویەکانی هەنووکەی ئێراق و لوبنان و ئێرانی بە دەرفەتێک زانیبوولەپێناوی زۆرترکردنی زەخت و گوشار لەسەر ئێران.

ناوبراو هەروەها وتویەتی : لەگەڵ ترامپ دا ڕونگەیەکی هاوبەشی هەیە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی هەنووکە بۆ زەخت و گوشاری زۆرتر سازکردن بۆسەر ئێران.

 

سەرپەیڤ