کانونی یه‌که‌م 06, 2019 16:01 Asia/Tehran
  • ئیراق

سەرچاوە هەواڵدەریە ئێراقیەکان ڕایانگەیاندوە کە زۆربەی دەڤەرو باژێڕەکانی ئێراق هیمن"ن و ناڕازیەکان چەند ڕێبازو پردێکیان کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا سەرچاوە هەواڵدەریە ئێراقیەکان ڕایانگەیاندوە کە دۆخەکە لە زۆربەی ناوچەکانی ئێراق بۆوێنە پارێزگەی زیقاڕ هێمنەو خۆپیشاندەرەکان چەند ڕێگەو پردگەلێکیان کردۆتەوە.

پارێزگەی زیقاڕ لەم دواییانەدا ناڕەزایەتیەکی جەماوەری بەربڵاوی بەخۆیەوە دی ، کە لەئاکامی دا دەیان کەس گیانیان لە دەست دا.

بەرلەمە سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاندبوو کە تاقمێک کەسایەتی ناسرای بەغدا بەئامانجی پاڵپشتی لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە چوونە گۆڕەپانی تەحریر.

بەپێی ڕاپۆرتی سکای نیووز ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندوە کە ڕاپەڕین لەگەڵ ناڕەزایەتی جەماوەری جیاوازەو پارتە ئیڕاقیەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ دەسوەردانی ئەمریکا لەو ناڕەزایەتیانەدا بەشداریان لەو خۆپیشاندانانەدا کردوە.

هەروەها کومیتەی تەمڕەوینی یاسا فەرمانی گرتنی پاریزگاری پێشتری نەینەوای بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی دەرکرد.

خەڵکی بەغدا دوێنێ خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەئاراستەی پاڵپشتی لە مەڕجەعیەت وەڕێ خست و بەدانی چەند دروشمێک خوازیاری دەرکردنی کەسانی گێرە شێوێن بوون لە خۆپیشاندانەکانیان دا.

ئەو خۆپیشاندانە بۆ پاڵپشتی لە قسەکانی ئایەتووڵڵا سیستانی مەرجەعی پایەبەرزی ئەو وڵاتە کە داوای لە خەڵک کردوە کەسانی خۆتێ خزێن بناسن و لە ڕیزی خۆپیشاندەری ئاشتی خوازیان جیا بکەنەوە وەڕێ خراوە.

ئێراو لە یەکی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵەوە تووشی ناڕەزایەتی جەماوەری هاتوەو کە ناڕازیەکان خوازیاری باشتربوونی دۆخی بژیوی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و خەبات دژبە گەندەڵین.

سەرەڕای ئەوە کە خولی نوێی ئەو ناڕەزایەتیانە لە ٢٥ی مانگی ئۆکتۆبرەوە دەستی پێ کردۆتەوە ، بە دەسوەردانی هێڵی ئەمریکایی زایوونیستی سعودیایی و ئیماراتی و پاڵپشتی ئەو هێڵە لە کەسایەتیە دژبەە نێوخۆیەکان ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریانە تووشی تووندوو تیژی سەر شەقام و قەیرانی ئاسایشی هاتوون.

تائێستا ئەو قەیرانە بۆتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی لە سەرۆک وەزیرایەتی ئیراق لە ڕۆژی شەمۆ سێی مانگی نوامبر.