کانونی یه‌که‌م 06, 2019 16:01 Asia/Tehran
  • پیداگری مەرجەعیەتی ئێراق لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بەدوور لە هەرچەشنە دەوسوەردانێکی دەرەکی

مەڕجەعیەتی ئایینی ئێراق بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هیواداری دەربڕی کە سەرۆک وەزرانی نوێی ئەو وڵاتە لەماوەی دیاری کراودا بەبێ دەستی دەرەکی هەڵبژێردرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیلناو لەزمان سومریە نیوزەوە ئایەتووڵڵا سەید عەلی سیستانی مەڕجەعی پایەبەرزی شیعەکانی ئێراق هیواداری دەربڕی کە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی وڵاتەکەی لەچوارچێوەی پلانی دیاری کراوداو بەدوور لەهەرچەشنە دەسوەردانێکی دەرەکی هەڵبژێردرێ.

لەهەمان کاتیش دا عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتووڵڵا سەید عەلی سیستانی لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی کەربەلا دا دیسانەوە پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئاشتی خوازانەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە ئێراق دا.

ناوبراوو بە ڕاشکاویش وتی کە نابێ بیانوو بدرێتە دەست ئەو کەسانەی کە نایانهەوێ کە لە ئێراق دا چاکسازی بکری.

کەربەلایی داوای لە سەرجەم ئەو کەسانە کە لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی ئێراق دا تووشی زیان هاتوون کرد کە بەئامانجی وەرگرتنی مافی خۆیان لە رێگەی یاساییەوە پێوشوێنی بگرن.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ دۆخەکە وەک پێشوو ئاسایی ببێتەوە وتیشی کە با هێزە ئاسایشی یەکانیش بەئاراستەی ئەرکی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش دا بجووڵێنەوە.