ئاماری کوژراوانی شەوی رابردووی بەغدا بە گێڕانەوە لە وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق
وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق ژماری کوژراوانی تەقەکردنی کەسانی نەناسراو لە خۆێشاندەرانی عێراقیی لە بەغدای 4 کەس راگەیاند .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزاڕەتی نیوخۆی عێراق شەوی رابردوو رایگەندوو ، لە تەقەی کەسانی نەناسراو لە خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانی ئەلسەنک ی بەغدا چوار کەس کوژراون و 80 کەسی دیکە بریندار بوون .
دەنگوباس دەڵێن لەو تێکهەڵچوونانەدا ئەحمەد مەهنی کامێرامەنی حەشدی شەعبی ی کوژراوە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماری بڵاوبووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی کوژرانی 17 کەس دەکات .
فەرماندەری هەڵمەتەکانی بەغداش وێڕای داکۆکی کردن لە ناڕازیانی عێراقی گوتی ، دەبێ بە هاریکاریی لە گەڵ ئەرتەش رێگا بگێردرێ لە دزەکردنی کەسانی چەکدار لە نێو ئەوان .
کەناڵی روسیائەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عێراقیەکانیش راپۆریدا هێزە غەیرەچەکدارەکانی سەر بە موقتەداسەدر رابری رەوتی سەدری عێراق ، بۆ داکۆکی کردن لە خۆپێشاندەرانی عێراق شەوی رابردوو گەیشتنە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا .