کانونی یه‌که‌م 08, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی فیدڕاڵی بۆ 2020 ئاشکرا کرا

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020 ئاشکراکرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی عەین ئەلعێراق نیوز، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020-ی عێراق ئاشکراکردوە و رایگەیاندوە" لەبەرامبەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەکۆمپانیای سۆمۆ، هەرێمی کوردستان لەسەدا 12.6-ی بودجەی فیدڕالی و بەشە موچەی پێشمەرگەش وەردەگرێت.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەت لەبەغداد رەتیشیکردەوە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رازی بووبێت بەپێدانی  لەسەدا  22-ی بودجەی فیدڕاڵی عراق بەکورد پێش رادەستکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی.

فارس عیسا جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغداد لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی جێبەجێدەکرێت.