کانونی یه‌که‌م 09, 2019 09:17 Asia/Tehran
  • وشداریدانی خەزعەلی بە هەندێ وڵات لەمەڕ دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق

سکئرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق وشداریدا بە وڵاتانی سعودی و ئیمارات بە هۆی دەستێدابوونیان لە کوشتاری خەڵکی عێراق و دەسوەردانیان لە کاروباری نێوخۆی ئەم وڵاتە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە کوژرانی ژمارێک لە ناڕازیانی عێراقی لە خۆێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتە دا گوتی : لە کەس شاراوە نیە کە هەندێ گروپ و لایەن بە داکۆکیەکانی ئەمریکا و ئیسراییل و سعودی و ئیمارات بەنیازی وێرانکردنی عێراقن .

 سکرتێری گشتیی عەسائیب بە ئاماژە بە وشداریەکانی مەرجعیەتی دینیی عێراق لە بارەی دەسوەردانی هەندێ وڵاتی بیانی جەختی کردەوە : دەبێ لە بەرامبەر هەنگاوی ئەم بیانیانەدا وشیار بین و ڕاوەستین .

وەزاڕەتی بەرگریی عێراق ئەم بەینە لە بەیاننامەیکدا راگەیاند : لایەنێکی سێهەم بەرپرسی کوشتنی خۆپێشاندەرانە ئەویش بە ئامانجی نانەوەی پاشاگەردانی و ئاژاوە لە عێراق .

سەرپەیڤ