کانونی یه‌که‌م 10, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی ئاژاوەگێڕیی دوژمنان

سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە هێزە ئاسایشییەکان و خۆپێشاندەران کرد ڕێگە بەدوژمنان نەدەن لەڕێی کەسانی دەسکیس و ئاژاوەچی، سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتە دەخەوشێنن.

"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق ئەمرۆ سێ شەممە لەساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بەسەر ترۆریزمدا، بەئاماژە بە هەڵوێستە هەمیشەیی و بەجێکانی ئایەتوڵڵا "سەید عەلی سیستانی" مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و گیان بەختکاریەکانی هێزی سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، وتی: گەنجانی عێراقی ئەمڕۆ قۆناخێکی نوێی مێژووی ئەو وڵاتە بەدی دێنن لە گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانە.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها داوای لەهەموو فراکسیۆنە سیاسیەکان کرد لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەپێی دەستور، ڕێککەون.

سەرپەیڤ