کانونی یه‌که‌م 11, 2019 07:59 Asia/Tehran
  • وشداریی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق لەبارەی دەستتێوەردانی ئەمریکا لەپرسی پێکهاتنی کابینە

"کەریم عەلیوی" ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق دوێشەو(سێ شەممە) وشداریی دا لەبارەی شوێنهاتەکانی دەستتێوەردانی ئەمریکا لەپرسی پێکهاتنی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ عەلیوی لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" دا وتی: ئەمریکا دەیەوێ حکومەت و سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی خۆی بەدەسەڵات بگەیێنێ هەتا گەڵاڵەکانی واشنگتۆن لە عێراق جێ بەجێ بکات.

ئەو نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح وتیشی؛ خەڵک و مەرجەعییەتی دینیی عێراق نەیاری هەرچەشنە دەستتێوەردانی وڵاتانی بیانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدان.

"حەسەن شاکر ئەلکەعبی" سەرۆکی فراکسیۆنی بەدریش ئاماژەی کردە زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ژمارێک پارت ولایەنی سیاسیی عێراقی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کە سیاسەتی واشنگتۆن پەیڕەو بکا، و وتی: دەستتێوەردانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەکاروباری ناوخۆی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، قەبووڵنەکراوە.

ئەلکەعبی هەروەها وتی: سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەبێ پارێزەری سەروەریی و بڕیارەکانی حکومەت بێ لەهەمبەر سیاسەت و هەڵوێستی ئەمریکییەکان و باقی وڵاتانی بیانیدا.

ژمارێک لە شارەکانی عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری راژەکاریی گشتی، نەبوونی هەل و دەرفەتی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە لەڕۆژانی ڕابردوودا ، توندوتیژییان لێکلەوتەوەو دەیان کوژراو و برینداری بەدواوە بوو.

بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە عێراق خۆڕسک نەبووەو بیانییەکان دەوریان هەبووە لە سەرگرتنی ئەو خۆپێشاندانانە. دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان، پەرلەمانی عێراق یەکەمی دیسەمبەر بە بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی نائاسایی ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ