کانونی یه‌که‌م 11, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • زانایانی عێراق

سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی عێراق وتی: نەتەوەی عێراق هەوڵ وتەقالای هێزەکانی بەسیجی جەماوەری " حەشدی شەعبی" لە سەرکەوتن بە سەر داعش لە بیر ناباتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ هەواڵی ئەلغەد، شێخ " خالید ئەلمەلا" سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی عێراق ڕۆژی سێشەممە بە بۆنەی ساڵوگەڕی سەرکەوتن بە سەر داعش لە عێراق وتی" : سەرکەوتن بە سەر داعش ، شانازیەکی گەورە وپێشاندەری توانایی خەڵکی عێراق لە بەربەرەکانێ لەگەڵ پیلانەکانە. شێخ" خالید مەلا" وێڕای شەرمەزار کردنی کردەوە ڕۆخێنەرەکان بۆ تێکدانی ڕواڵەتی حەشدی شەعبی وسوکایەتی کردن بە نەما وهێمای سەرکەوتن ، توانایی بەرگریانە ویەکیەتی عێراق پیداگرت: نەتەوەی عێراق دەتوانن لە هەموو قۆناخەکان بەرەو سەرکەوتن هەنگاو هەڵبگرن. دەوڵەتی عێراق ، دەهەمی سێپتەمبەری ٢٠١٧ ئازاد کرانی سەرزەویەکانی ئەم وڵاتەی لە ژێر داگیر کاری داعش دوای سێ ساڵ شەڕ ڕایگەیاند ،ئەم رۆژە بەناوی " ڕۆژی نەسر" ڕۆژی سەرکەوتن " لە سەرژمێری عێراق دا تۆمار کرا وڕٶژی پشودانی فەرمی ڕاگەێندرا.

سەرپەیڤ