وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ی ڕاده‌ستکردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی به بەغدا ئاشکراکرد
کانونی یه‌که‌م 12, 2019 15:45 Asia/Tehran
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌و واده‌یه‌ی ئاشکراکرد که تیایدا هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له نه‌وته‌که‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌کات.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی شارپرێس؛ "سامر غه‌زبان"، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراق ده‌کات. له‌باره‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی دیکه که له‌لای هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه‌و به‌دیاریکراوی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یه. سامر غه‌زبان وتی، "ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی دیکه هه‌رێم داهاته‌که‌ی ده‌دات به کۆمپانیاکانی نه‌وت و دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمه".