کانونی یه‌که‌م 12, 2019 15:50 Asia/Tehran
  • فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا : سێ پەناگەی داعش و چەندین ناوچەی شاخاوی لە نێوان دوزخورماتوو کفری کۆنتڕۆڵکران

نوسینگەی راگەیاندنی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا سەربە سوپای عێراق رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا سێ پەناگەی داعشیان لەناوبردوەو ناوچەیەکی فراوانیشیان لە نێوان هەردو قەزای دوزخورماتوو کفری کۆنتڕڵکردوە کە ئەو گروپانە بەنیازبوون بیکەنە بنکەی سەرەکی هێرشەکانیان.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە، نوسینگەی راگەیاندنی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا سەر بە سوپای عێراق رونیکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەشی لیوای سێی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی ناوچە شاخاوییەکانی نێوان هەردو قەزای دوزخورماتو و کفریان پشکنیوە و لە ئەنجامدا سێ پەناگەی داعشیان لەناوبردوە. ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا رووبەرێکی فراوانی ناوچەی شاخاوی لە نێوان گوند و شارەدێکانی نێوان هەردو قەزاکە کۆنتڕۆڵکراون کە شانە نوستوەکانی چەکدارانی داعش بە ئامانجی خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی چەکداری بەکاریان هێناوە.