کانونی یه‌که‌م 12, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • ناساندنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق تا دوو رۆژی داهاتوو

هەوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : سەرۆکی ئە وڵاتە بەر لە کۆتایی هاتنی دەرفەتی یاسایی و تا دو رۆژی داهاتوو ، سەرۆکوەزیرانی نوێ دەناسێنێ .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، هاوپەیمانیی فەتحی عێراق باسی 6 بەربژار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیری دەکا دوای رەزامەندیی لە گەڵ وازلەکارهێنانی عادل عەبدولمەهدی و گوتی : بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە دو رۆژی داهاتوودا و پێش کۆتایی دەرفەتی یاسایی ، سەرۆکوەزیرانی  نوێ بۆپێکهێنانی کابینە رادەسپێرێ .

 فەتح جەختیشی کردەوە : فراکسِیۆنە یاساییەکانیش خەریکی لێکدانەوەی پێشینەی شەش بەربژاری دیاری نیشتمانیی و بە توانا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام شوناسی ئەم بەربژارانە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە ، چونکە هەندێ لایەن بە دوای هەڵوەشاندنی وڵات لە رێگەی سیاسی و میدیاییەوەن و دەیانهەوێ عێراق بەرەو بۆشایی یاسایی ببەن .

 هاوپەیمانیی فەتح جەختی کردەوە : کەسێکی نوێ کە داکۆکیی مەرجعیەتی دینی و خۆپێشاندەرانی لەپشت بێ ، دەبێ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوی ئاشکرا دبێ .

بەپێی یاسای بنەڕەتیی عێراق ، بە کشانەوەی سەرۆکوەزیران ، سەرۆک کومار 15 رۆژ ( تا 18 ی دیسامبر ) دەرفەتی هەیە سەرۆک وەزیرانی نوێ دەسنیشان بکات.

سەرپەیڤ