کانونی یه‌که‌م 13, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی: سەرکەوتووان بەسەر داعش دا دەتوانن چاکسازیەکانی عێراق بەرەوپێش بەرن

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینیی شاری کەربەلادا وتی : کەسانێک کە شکستیان بە داعش هێنا، دەتوانن چاکسازیەکانیش بەرەوپێش بەرن .

حوججەتولئیسلام"ئەحمەد سافی" نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق و گوتاربێژی نوێژی هەینیی شاری کەربەلا، لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دووهەمین ساڵوەگەڕی شکست هێنانی داعش لە عێراق، بردنەپێشی ڕەوتی چاکسازییەکانی بە دژوارتر لە شەڕ لەدژی داعش زانی.

ناوبراو مەرجی سەرەکیی سەرکەوتن لەو بوارەی گەڕاندەوە بۆ بەرەوپێش بردنی ئاشتیانەی ناڕەزایەتییەکان زانی و وتی: دەبێ هەموو چەکەمەنییەکان لە کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێ و دەزگەی دادەوانیی تەنیا ناوەندی ڕاگەیشتن بە برینداران بێ، چونکە سەقامی وڵات و پاراستنی ئاشتی گرێدراوی ئەو هەنگاوەیە.

خۆپێشاندانەکان لە عێراق لە رۆژی یەکی ئۆکتۆبرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە رەوشی گوزەران، لاوازیی ڕاژەکارییە کۆمەڵایەتییەکان و گەندەڵیی بەرفراوان دەستی پێکرد کە دەستلەکارکێشانەوەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە٢٩ی نۆڤمبەری لێکەوتەوە. "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق پاش دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە ڕاسپێردرا هەتا سەرۆک وەزیرانی نوێ لەماوەی پانزە ڕۆژدا بناسێنێ.

سەرپەیڤ