کانونی یه‌که‌م 14, 2019 11:40 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی عیراق: ئەنجامدەرانی رووداوەکەی وەسبە دەستگیر دەکەین

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەنجامدەرانی رووداوەکەی وەسبە دەسگیر دەکەن.

بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ دادوەری لێکۆڵینەوە ، ئەنجامدەرانی رووداوەکەی گۆڕەپانی وەسبە دەستگیر دەکەن. 

وتیشی، وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە رێگەی لێکۆڵەرەکانەوە، ئەنجامدەرانیش بەپێی فەرمانی دادگا و بە راوێژ لەگەڵ دادوەرانی لێکۆڵینەوە دەستگیر دەکرێن. 

سەرلەبەیانی  رۆژی  پێنجشەممە لە گۆڕەپانی وەسبە کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە بە ستونی ترافیکی گۆڕەپانەکەوە هەڵواسرا و میدیاکانیش رایانگەیاند لەلایەن خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکەوە ئەو کارە ئەنجامدراوە.

 بە وتەی چەند خۆپیشاندەرێک ئەو کوڕە تەمەن ١٦ ساڵە پێش هەڵواسینی تەقەی بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووەو پێنج خۆپیشاندەری کوشتووە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتویانە و دواتر تەرمەکەیان هەڵواسیوە.

 رووداوەکەش کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە.