کانونی یه‌که‌م 15, 2019 09:12 Asia/Tehran
  • سەقامگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش

سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی شەممە باسی سەقامگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبییان کرد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بۆ بەرنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، کاربەدەستێکی خۆجێیی لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە دوابەدوای هێرسی چەکدارانی داعش بۆ سەر ئەم ناوچەیە ئەنجامی گرتووە.

بە هۆی شاڵاوەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق، کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی کوژراون و یان بریندار بوونە.

شانە نوستووەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە بە قۆستنەوەی بشێوییەکانی عێراق خۆیان بۆ  ئەنجام دانی هێرشی تازە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادە کردووە.

بڕێک لە پارێزگاکانی عێراق لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە بەرپاکرانی خۆپیشاندانی ناڕازییانەی بەخۆوە بینیوە بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی ئابووری و پەرەسەندنی گەندەڵی و ڕەوشتی نالەباری خزمەتگوزاری و نەڕەخسانی ھەلی ئیش و کار، کەچی ئەم ناڕەزامەندییانە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە توندوتیژیی لێ کەوتەوەو دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە خۆپیشاندانەکان لە عێراق خۆڕسک نین و بیانییەکان لە سەرهەڵدانی دا ڕۆڵیان هەبووە.

سەرپەیڤ