کانونی یه‌که‌م 16, 2019 07:06 Asia/Tehran
  • داوای بەرهەم ساڵح بۆ دیاریکرانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان

سەرۆکی عێراق لە سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ویست بەمەبەستی ناساندنی بەرباژاری سەرۆک وەزیریی ، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دیار بکات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، بەرهەم ساڵح دوێنێ یەکشەممە بە ناردنی نامەیەک بۆ محەممەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لێی ویست بەپێ ی مادەی 76 ی یاسای بنەڕەتیی گەورەترین فراکسۆینی پەرلەمانیی بناسێنی ، تا هەرچی خێراتر چارەنووسی بەربژاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی دیاری بکرێ .

 دوای کشانەوەی دوو حەوتە لەمەوبەری عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق محەمەد حەڵبووسی لە بەرهەم ساڵحی ویست لە ماوەی 15 ردا بەربژاری ەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزریریی ئەم وڵاتە دەسنیشان بکات .

سەرچاوە عێراقیەکان دەڵێن تا ئێستا چەند کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکووەزیریی ناویان هەیە بەڵام تا ئێستا رێککەوتن لە بارەی کەسێکی تایبەتەوە نەکراوە .