کانونی یه‌که‌م 16, 2019 10:19 Asia/Tehran
  • 
ژمارێک لە خۆپیشاندەرانی عێراق محەمەد سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتدەکەنەوە

ژمارێک لە خۆپیشاندەرانی عێراق کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانییان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتکردەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەمەیدانی تەحریر لەبەغدادی پایتەختی عێراق کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانییان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتکردەوە و رایانگەیاندوە ئەو هێشتا نوێنەری لایەنێکی دیاریکراوە و سەربەخۆ نیە.

محەمەد سۆدانی دەستی لەئەندامێتی فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و حزبی دەعوەی ئیسلامی کێشایەوە و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناویدەهێنرێت و یەکێکیشە لەکاندیدە بەهێزەکان.