کانونی یه‌که‌م 21, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • ئۆپەڕاسیۆنی دژی ڕەشەکوژی حەشدی شەعبی ئێراق لە پارێزگەی دیالەی ئەو وڵاتە

رێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند کە لەدرێژەی ئۆپەڕاسیۆنە ئاسایشیەکەی خۆی بەئامانجی پێوشوێن گرتنی پاشماوەی ڕەشەکوژەکانی داعش لە پارێزگەی دیالەی وڵاتەکەی دوو حەشارگەی ئەو ڕەشەکوژانەی لێک بڵاو کردوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری فارس ، ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاندوە کە یەکەیەکی سەربە تیپی ٢٤ی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و تۆپخانەی ئەرتەشی وڵاتەکەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە باکووری شارستانی میقدادیە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دیالەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بردوە.

هیزەکانی ئێراق لەمیانەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنەدا دوو حەشارگەی داعشیان هەڵتەکاندوەوهاوکات ڕێژەیەکی بەرچاوو کەلووپەلی سەربازیشیان لە چەکدارانی داعش بە دەسکەوت گرتوە.

لەئاکامی دوو پەلاماری ڕەشەکوژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووی ڕەشەکوژەکانی داعش لە پارێزگەی دیالەی ئەو وڵاتە کە بووە هۆی قوربانی بوونی ژوومارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئاسایشیەکان ، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی سێ شەمی ڕابردوەوە ئۆپەڕاسیۆنیکی سەربازی بەربڵاویان بەدژی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچە دەست پێ کردوە.

لەلایەکی دیکەوە یەکەیەک لەهێزەکانی تیپی ٨ی حەشدی شەعبی ئیراق ئۆپەڕاسیۆنی پەلاماردەرانەی داعیش یان بۆسەر باشووری شاری مووسڵی پێتەختی پارێزگەی نەینەوای باکووری ئەو وڵاتەیان پووچەڵ کردەوە.

وەزارەتی بەرگری ئیراقیش ڕایگەیاند کە چەند تۆنێلی داعش هەڵکەوتوو لە پاریزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لێک بلاوو کراوەو دەست بەسەرڕێژەیەکی بەرچاو چەک و چۆڵی بەجێ ماویش دا گیراوە.

هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی ئێراق لەماوەیەک لەمەوبەرەوە بە بەڕێوەبردنی چەند ئۆپەڕاسیۆنێک لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە بەنیازی وەدەرنانی پاشماوەکانی داعشن لە وڵاتەکەیان.

سەرپەیڤ