کانونی یه‌که‌م 24, 2019 07:36 Asia/Tehran
  • کوژرانی 6 تیرۆریستی داعشی لە پارێزگەی دیالە

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق رایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێکی ئه‌منیدا له‌ باکوری پارێزگای دیاله‌ شەش چه‌کداری داعشیان کوشتوه‌.

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند هێزەکانیان لە هەڵمەتێکدا و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری شەش چه‌کداری سه‌ربه‌ رێکخراوی داعشیان لە باکوری دیالە کوشتوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ هەڵمەتەکە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و وێڕای کوشتنی چه‌کداره‌کان، دوو مۆڵگەی داعشیش خاپور کراون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو لە دەروازەی ناوچەی تیوان - ی شاری قائیم لە رۆژاوای ئەنبار ، دوو سەرباز کوژران و ئەفسەرێکیش بریندار بوو .

 وەزاڕەتی بەرگریی عێراقش رۆژی دوشەممە باسی گرتنی سەرکردەیەکی داعشی کرد لە شاری قائیم .

سەرپەیڤ