کانونی یه‌که‌م 29, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • دوایین گۆرانکارییەکانی ئێراق؛ زۆرتربوونەوەی گوشارەنێوخۆییەکان لە سەر

گوشارەکانی نێوخۆیی بە سەر بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆماری عێراق بۆ گەرانەوەی بۆ بەغدا و ڕوونکردنەوەی بارودۆخی خۆلەکارکشانی زۆرتربۆتەوە و تەنانەت ڕاویژەکان بۆ ناساندنی جێنشینی ساڵحیش دەستپێکراوە.

"مۆختار ئەلمووسەوی" نوێنەری فراکسیۆنی ئەلبەنا لەپەرلەمانی عێراق لەنامەی "موحەممەد یحلبووسی"سەرۆکی پەرلەمان بۆ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە باسیکرد.بەرهەم ساڵح دوای ڕاگەیاندرانی ئامادەیی بۆ خۆلەکارکشانەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
 

ئەلمووسەوی گوتی: حەلبووسی لەنامە بۆ ساڵح،بەئاگاداری گەیاندووە بێتوو ئەو لەپۆستی سەرۆک کۆمارەتی تەنانەت بەبێ لەکارکشانەوەیش وازبینێت،دەستوور ئیزن بە سەرۆکی پەرلەمان ئەدات دەستەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری بگرێتە ئەستۆوە.
 

حەلبووسی

هەرلەم حاڵە،ژمارێک لە نوێنەران لە وان فراکسیۆنە سەرەکییەکانی پەرلەمان بەدوای کۆکردنەی ئیمزان بۆ وەلادانانی بەرهەم ساڵح لە سەرۆک کۆمارەتی عێراق.ئەوانەی ڕەزامەندییان هەیە لەگەڵ وەلاداندرانی بەرهەم ساڵح کە زۆربەیان نوێنەرانی فراکسیۆنی ئەلبەنان،سەرۆک کۆمارییان بە پێشێلکردنیی یاسا و خەمساردبوون لەمەڕ بەرپرسایەتی ناساندنی بەربژاری تازەی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەکەن.

ژمارێک لە ڕاپۆرتەکانیش باس لەمەدەکات نوینەرانی پەرلەمان بەتایبەت فراکسیۆنی بنیان نان ڕاویژەکانیان بۆ ناساندنی جێنشینی بەرهەم ساڵح دەستپێکردووە.

هاوکات لەگەڵ تاوسەندنیی ڕەخنەکان لە کردەوەی بەرهەم ساڵح،سەرچاوەیەک لە سەرۆک کۆمارەتی عێراق ڕایگەیاندووە ئەم ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان گەراوەتەوە بۆ بەغدا.ژمارێک لە سەرچاوەکانیش ڕایانگەیاندووە ڕەنگە بەرهەم ساڵح لە ترسی لە دەستدانی دەستەڵاتەکانیی،وا زوو  لە سلێمانی گەراوەتەوە بۆ بەغدا. 

ساڵەح ڕۆژی پێنجشەممە باسی لە ئامادەبوونی کردووە بۆ لەکارکشانەوە و بەغدای بەرەو سلێمانی جێهێشت. بە پێی یاسا،نوینەرانی پەرلەمانی عێراق دوای وەرگرتنی نامەی لەکارکشانەوەی سەرۆک کۆماری،حەوتەیەک مۆڵەتییان هەیە ڕەزامەندی و یان ناڕەزامەندی خۆیان ڕابگەیینن. خولەکارکشانەوەی بەرهەم ساڵح لە سەرۆک کۆمارەتی لە حالێکدایە کە عێراق لە یەکەمی دیسەمبەرەوە سەرۆک وەزیرانی بەرەو پێشبردنی کاروبارەکانی هەیە. پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکەمی دیسەمبەر ڕەزامەندی دەربری لەگەڵ لەکارکشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.

تەنیا سێ ڕۆژی دیکە بۆ مۆڵەتی یاسایی ناساندنی سەرۆک وەزیران وپێکهینانی کابینەی تازە ماوەتەوە.بێتوو بەرهەم ساڵح بە شێوەی نووسراوەو فەرمی لەکارکشانەوەکەی بە پەرلەمان ڕابگەینێت،قەیرانی سیاسی لە عێراق تووندتر دەبێتەوە. 

سەرپەیڤ